٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەرکووک.. لە شەڕی داعشدا،هێزی بەدر39کوژراو و برینداری هەیە و20-یشیان لێ دەستگیر کراون

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info-  سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ھێزی بەدری شیعەمەزھەب ھێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش لە گوندی بەشیر، لە ئاکامدا 39 کوژراو و برینداریان دا و20-یشیان لێ دەستگیر کراون.

ئەو سەرچاوەیە کە پێی باش نەبوو ناوی ببرێت، بە kdp.info-ی راگەیاند: ئەمڕ یەکشەممە، گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە بە ھێزی بەدر ناسراون، ھێرشیان کردە سەر گوندی بەشیری سەر بە پارێزگای کەرکووک، لە ئاکامدا 24چەکدار کوژراون و15-یشیان بریندار بوون و، هەروەها20چەکداریشیان لە لایەن داعشەوە دەستگیر کراون.

سەرچاوەکە زیاتر گوتی: هێشتا شەڕ لەنێوان ھەردوو لادا بەردەوامە و یەکترییش تۆپباران دەکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار