٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆنی توركیا بوو دوو بەشەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -kdp.info-ئۆپۆزسیۆنی توركیا بە تایبەتی پارتیی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەسەر پرسی سەرۆككۆماری بوو بە دوو بەشەوە.

دوای ئەوەی هەر یەك لە بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) و پارتیی گەلی كۆماری (جەهەپە) بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا پاڵێوراوێكی هاوبەشیان دەستنیشان كرد، بەشێكی زۆری ئەندامانی جەهەپە بە تایبەتی باڵی نەتەوەپەرست و عەلەوییەكانی نێو جەهەپە ناڕەزایەتیی خۆیانیان لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی سەركردایەتیی جەهەپە بۆ دەستنیشانكردنی (ئەكمەلەددین ئیسحان ئۆغڵوو) وەكو پاڵێوراوی جەهەپە دەربڕی.

ئەمڕۆ بەشێكی زۆری پەرلەمانتار و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی جەهەپە، رایانگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك پشتگیریی (ئەكمەلەددین ئیسحان ئۆغڵوو) ناكەن، چونكە ناوبراو نوێنەری ئەوان نییە و ئەوان پاڵێوراوی تایبەتیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری دەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ نزیكەی 25 پەرلەمانتار و بەشێكی زۆری ئەندامانی جەهەپە (ئەمینە ئولكەر تارهان)ـیان وەكو پاڵێوراو دەستنیشان كرد و لە پەرلەمان دەستیان بە كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران بۆ كاندیدكردنی (ئەمینە ئولكەر) كرد.

لە لایەكی دیكەوە ئەو ئەندام و پەرلەمانتارانەی جەهەپە ئاماژە بەوە دەدەن كە دەستنیشانكردنی (ئەكمەلەددین ئیسحان ئۆغڵوو) پڕۆژەی ئەمەریكایە و ئەوان قبووڵی ناكەن.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار