٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرتلە.. داعش سێ گەنجی کوردی شەبەک گولەباران کردن

سەرچاوە: KDP.info

بەرتلە-تایبەت بەKDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، لە سنووری ناحیەی بەرتلە چەکدارانی داعش سێ گەنجی کوردی شەبەکیان دەستگیر کردووە و دواتر گولەبارانیان کردوون.

 

 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد)، بەkdp.infoی راگەیاند: لە گوندی تبرق کە سەر بە ناحیەی بەرتلەیە و لە سنووری عەرەبەکانە، دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ئەو گوندەش کەوتە دەست داعش، شەوی رابردوویش سێ گەنجی کوردی شەبەکیان دەستگیر کردووە کە پاسەوانییان لە گوندەکە دەکرد و، دواتر ھەرسێکیان کوشتوون.

 

(غەزوان حامد) گوتیشی: تەرمی ھەرسێ گەنجەکەیان فرێداوەتە دەرەوەی گوندەکە، لەبەرئەوەی گوندەکە لە دەست داعشدایە و هێشتا نەتوانراوە نهێنرێنەوە تا ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار