٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا چەند هاووڵاتیێکی دەستگیر کردوون کە ویستوویانە بچنە ڕیزەکانی داعشەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-ئاژانسەکان-KDP.info-  ئەمەریکا ئەو هاووڵاتیانەی دەستگیر دەکات کە نیازی پێوەندیکردنیان بە داعشەوە هەیە و لەم چەند ڕۆژەی دواییشدا، دوو هاووڵاتیی وڵاتەکەی دەستگیر کردوون کە ویستوویانە لە ڕێی ئەورووپاوە خۆیان بگەیەننە سووریا و بەشداریی لەو شەڕانەدا بکەن کە لە عێراق و سووریادا دژبە ڕژێمەکان بەرپا بووە.

(مایکڵ وۆلفی) 23 ساڵ، لەوکاتەدا دەستگیر کراوە کە ویستوویەتی لە تێکساسەوە بچێتە ئەورووپا و لە وێوە خۆی بگەیەنێتە ڕیزەکانی چەکدارانی گرووپی توندڕۆی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)، ئەو ددانیشی ناوە بەوەی کە هەوڵی داوە هاوکاریی ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی بدات.

ئەمەریکاییەکی دی لە شاری ئۆستن کە بە (فارووق) ناسراوە، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپیندراوە، چونکە پلانی هەبووە پێوەندی بە داعشەوە بکات.

لە سەرەتای یۆنیۆ-حوزێرانیش، دەسرگای بنەبڕکردنی تیرۆر کەسێکی بە ناوی ڕاحە ئەقشیم خان-23-ساڵ، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆریستان دەسگیر کردووە.

تۆمەتەکەی خان ئەوەیە کە، پلانی هەبووە ئەو کەسانە ناونووس بکات کە خواستی چوونە ڕیزەکانی تیرۆریستانیان هەیە و دەیانەوێت جیهاد بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار