سی هەزار سەربازی ئەمەریکا لە ناوچەکەن.. چاوەڕێی فەرمانی ئۆبامان بۆ لێدانی داعش

هەولێر-KDP.info- پاش ڕاگەیاندنی بەرپاکردنی هەڵمەتی سەربازیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە عێراق، پنتاگۆنیش ئامادەیی هێزەکانی کە 30هەزار سەربازە ڕاگەیاند.
سکرتێری ڕٶژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا(پنتاگۆن)، (جۆن کێربی) بە سی ئێن ئێنی ڕایگەیاند، "30هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.. لە ئامادەباشیی تەواوداین و چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکین گورزی سەربزی لە داعش بوەشێنین."
جیا لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 180 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمەریکاییش بە عێراقدا بڵاو بوونەتەوە و پلان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش کە بەم دواییە دەستیان بەسەر ماوچەگەلێک لە عێراقدا گرتووە.




