٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

(مالیکی): حکوومەتی زۆرینە پێک دەهێنین... لە هیچ وڵاتێکی قبووڵ ناکەین گوشارمان بخاتە سەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (نووری مالیکی) ئاشکرای کرد کە پلانیان هەیە لەیەکەم دانیشتنی پەرلەماندا کە وەها بڕیارە لە 1-ی7-تدا ساز بدرێت، سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دواتر سەرۆککۆمار و سەرۆکی کاندیدکراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێیش هەر لەو دانیشتنەدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕبسپێردرێت، ئەمەیش لەکاتێکدایە وەک خۆی دەڵێت، بێجگە لە خۆی کە لە لایەن دەوڵەتی یاساوە کاندید لراوە، هێشتا لەیەنەکانی دی، کاندیدیان بۆ هیچ یەک لە پۆستەکان دیاریی نەکردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق(نووری مالیکی) لە دیمانەیەکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی دووپاتی کردەوە کە، بیرۆکەی پێکهێنانی حکوومەتی ڕزگارکەری نیشتیمانی، پێشنیازی هێزە هاوپەیمانەکانیەتی و بە واتای ڕەتکردنەوەی دەستوور و پرۆسەی دیموکراتییە لە عێراق. هاوکات ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوپەیمانانەی دوێنێ بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانیانەوە لە پرۆسەی سیاسییدا شکستیان بردووە.

(مالیکی) بۆ جارێکی دی جەخت دەکاتەوە کە، بەرنامەیەکیان پێشکەش کردووە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی هاوبەشی نیشتیمانی و ئەوەی پێی ڕازییە با بێت و بەشداریی لەو پرۆس نوێیەدا بکات و ئەوەیشی پێی ڕازیی نییە، ئەوا بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن براوەی یەکەم حکوومەتی زۆرینە پێک دەهێنێت.

ئەو گوتی "ئەوەی بە بەرنامەی حکوومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕازیی نییە، حکوومەتی زۆرینە پێک دەهێنین."

(نووری مالیکی) پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و لیستەکەی وەک براوەی یەکەم، کارنامەی حکوومەتی نوێی وەک پڕۆژەیەک بۆ کۆی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن نارد و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لیستەکەی ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە ئەستۆ دەگرێ و خواستی خۆیشی بپ سێبارە بوونەوە بە سەرۆکوەزیران بە فەرمی ڕاگەیاند، بەڵام کورد، سوننە و شیعە هاوپەیمانەکانیشی بیرۆکە و کارنامەی (مالیکی)-یان ڕەت کردەوە.

دەربارەی ئەو گوشارانەی کە بەسەریەوەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، سەرۆکوەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق دەڵێت، "ئەگەر وڵاتان هەبن وەک دۆستی عێراق پێشنیاز بکەن قەیناکا، بەڵام بۆ هیچ وڵاتێک نییە گوشار بخاتە سەرمان لە پەلەکردن پێکهێنانی حکوومەتی داهاوو، چونکە ئەمە تەواو پرسێکی نێوخۆییە و هێچ وڵاتێک لە جیهاندا بۆی نییە ئەمە بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت."

جەختیشی کردەوە کە، "لە هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکەین دەست وەربداتە ئەم پرسەوە."

دربارەی ڕێککەوتنی لایەنەکانیش لەسەر پۆستی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕایگەیاند، "بەپێی دەستوور لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت کە پشکی سوننەیە و بۆ ئەم پۆستەیش لایەنە سوونەکان کاندیدیان هەیە و هەندێکیان پشتیوانییان هەیە و هەندێکیش نا"، زیاتر ڕوونی کردەوە "بەو واتایەی ڕەنگە کاندیدێکی سوننە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە لیستێکی براوە دەبێت مەرج نییە کۆی سوننە پێی ڕازی بن، بەڵام نوێنەرایەتیی زۆرینەی سوننە دەکات، بۆ پۆستی سەرکوەزیرانیش کە لەشیعە دەبێت مەرج نییە کۆی سوننەکان پێی ڕازی بن، بەڵام یەکێک دەبێ کە نوێنەرایەتیی زۆرینەیان دەکات و بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش کە پشکی سوننەیە بەهەمان شێوە دەبێت و نابێت ئەوە بکرێت بە پێوەر کە سوننە، شیعە و کورد تێکڕا پێی ڕازی بن، بەڵکو ئەویش نوێنەرایەتی زۆرینە دەکات."

(نووری مالیکی) هاوکات دووپاتی کردەوە کە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو بەپێی سیستی زۆریەن دەبێت، چونکە ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیە "حکوومەتی تەوافوقی بە واتای کوشتن و ئەمە ئاستەمە و سەرناگرێت."

بۆ جارێکی دیکەیش دووپاتی کردەوە کە ئەو (مالیکی) تەنیا کاندیدی سەرۆکوەزیرانە و لایەنەکانی دیکەیش هێشتا بە فەرمی کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە نییە، زیاتر گوتی "دەوڵەتی قانوون مافی خۆیەتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرکوەزیران هەیە، چونکە نوێنەرایەتیی 127 کورسیی پەرلەمان دەکات."

پێوەست بە بەشداریی کوردیش لە حکوومەتی داهاتوودا گوتی "دیسانەوە دەڵێم کە کۆی پێکهاتەکان لە حکوومەتی داهاتوودا بەشدار دەبن، بەڵام بەو واتایە نابێت کە هەریەکە و پشکی خۆی دیاری کردبێت و لایەنەکەی وەزیریشی بۆ دابنێت، یان مەرج نییە کۆی لایەنە کوردییەکان تێیدا بەشدار بن، بەڵام گەر هەندێک بەشدار بوون ئەوا گوزارشت لە بەشداریی کورد لەو حکوومەتە دەکات، هەڵبەت بەشداریی پێکهاتەکانیش بەپێی تەوافوقی سیاسیی نێوان پێکهاتەکان نابێت وەک ئەوەی لە پێکهێنانی حکوومەتەکانی پێشوودا هەبووە."

 (نووری مالیکی) هاوکات ئاشکرای کرد کە پلانیان هەیە لەیەکەم دانیشتنی پەرلەماندا کە وەها بڕیارە لە 1-ی7-ەوتدا ساز بدرێت، سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دواتر سەرۆککۆمار و سەرۆکی کاندیدکراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێیش هەر لەو دانیشتنەدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕبسپێردرێت، ئەمەیش لەکاتێکدایە وەک خۆی دەڵێت، بێجگە لە خۆی کە لە لایەن دەوڵەتی یاساوە کاندید لراوە، هێشتا لەیەنەکانی دی، کاندیدیان بۆ هیچ یەک لە پۆستەکان دیاریی نەکردووە.

چونکە وەک ئەو دەڵێت، وەک جاران نەماوە کە ماوەی دانیشتنی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە وەک ئەوەی لە خولی پێشوو هەشت مانگ درێژ کرایەوە، "لە هەوو بارێکدا پاش یەکەم دانیشتن و هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستی هەردوو سەرکایەتییەکە-سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار- هاوکات ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران، تەنیا ماوەی مانگێک لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتدا دەمێنێ."

هەواڵی پەیوەندیدار