داعش لە دەروازەكانی بەغدا نزیك بووەتەوە

بەغدا-KDP.info- داعش شارەدێی مەنسوورییەی كۆنترۆڵ كرد، بەمەیش لە دەروازەكانی بەغدا نزیك بووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری دیالە، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە بە-KDP.info- ڕاگەیاند: پاش ڕاوە دوونانی هێزەكانی سوپای عێراق، هێزەكانی داعش توانییان دەست بەسەر ناحیەی مەنسوورییەدا بگرن كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا و نزیكەی(110) كیلۆمەتر لە شاری بەغداوە دوورە، ماوەی نێوانیشیان نزیكە یەك سەعاتە، بەمەیش داعش لە دەروازەكانی بەغدا نزیك بووەتەوە.
لەلای خۆیانیشەوە داعش لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسە هەواڵییە جیهانیەكان ئەوەیان ڕاگەیاند كە، پێشبینی دەكەن، بە ماوەی كەمتر لە یەك مانگ شاری بەغدا كۆنترۆڵ دەكەن.
هیوا حوسێن ئەمین




