٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەمیرتاش: من پاڵێوراوی هەدەپەم بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (سەڵاحەددین دەمیرتاش) گوتی، هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا ئەویی پااوتووە.

هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتیكی گەلان (سەڵاحەددین دەمیرتاش) لە بارەی پرسیهەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیاوە گوتی: "هەدەپە لە خولی یەكەمی هەڵبژاردندا پاڵێوراوی تایبەتی دەبێت و منیش لە لایەن كۆمیتەی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەدەپەوە وەكو پاڵێوراوی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری دەستنیشان كراوم".

دەمیرتاش لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی پڕۆژەیاسای تایبەت بە قۆناخی چارەسەری كرد و گوتی: "دوێنێ شاندی هەدەپە سەردانی ئۆجەلانی كردبوو و ئۆجەلانیش ئەو پڕۆژەیاسایە بە گرینگ و مێژوویی لە قەڵەم دەدا و ئێمەیش وەكو هەدەپە پڕۆژەكە بەلامانەوە گرینگە، بەڵام تا ڕەوانەی پەرلەمان نەكرێت و نەزانین ناوەڕۆكەكەی چییە ناتوانین پشتگیری لێ بكەن."

دەمیرتاش گوتیشی "ئەگەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە دڵمان بێت و رێگا بۆ چارەسەریێكی هەمیشەیی و ئازادكردنی بەندكراوەكان بە ئۆجەلانیشەوە خۆش بكات، ئەوا ئێمە پشتگیری لێ دەكەین."

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار