٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یڵدز: ئەگەر نەوتی كەركووك هەناردە بكرێ، رۆژانە ملیۆنێکبەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا)تانەر یڵدز(ڕایگەیاند، ئەگەر نەوتی كەركووك لە رێگای بۆریی نەوتبەری یومورتاڵًیك كەركووكەوە هەناردە بكرێت ئەوا رۆژانە ملیۆنێک بەرمیل نەوت لە كوردستانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەكرێت.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا )تانەر یڵدز(گوتی: تا ئێستا نزیکەی93تا 94 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتی فرۆشراوی كوردستان ڕەوانەی هاڵك بانكی توركیا كراوە لەو بڕەیش 3 تا 3.5ملیۆن دۆلاری تایبەتە بە گواستنەوەی ئەو نەوتە.

)یڵدز(گوتی: بۆریی نەوتبەری یومورتاڵێك كەركووك توانای گواستنەوەی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ جەیهان هەیە و ئەگەر نەوتی كەركووكیش هەناردە بكرێت ئەوا هەرێمی كوردستان دەتوانێت رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت روانەی بەندەری جەیهان بكات و توركیایش بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتە بۆ بازاڕەكانی جیهان هەر جۆرە ئامادەكارییەكی كردووە.

لە بارەی ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان )تانەر یڵدز(گوتی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواكارییەكی بەو جۆرەی ئاراستەی توركیا كردووە و توركیایش ئەو داواكارییەی جێبەجێ كردووە و لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە 9 هەزار تەن بەنزینی روانەی هەرێمی كوردستان كردووە و توانای ئەوەیشی هەیە رۆژانە 4 هەزار تەن بەنزین روانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام دەروازەی سنووریی خابوور ناتوانێ ئەو هەموو بارگرانییە هەڵبگرێت، بۆیە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین لە سەر چۆنێتیی خێراتر راپەراندنی كاروبارەكان لە دەروازی سنووریی خابوورین.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار