٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاوارەی تكریت گەیشتنە چۆمان

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان -KDP.INFO- ماوەی دوو رۆژە ژمارەیەك لە ئاوارەبووانی ناوەڕاستی عێراق گەیشتوونەتە شارۆچكەی چۆمان و لەوێ خانوویان بە كرێ گرتووە.

پەیامنێری  KDP.INFOلە نزیكەوە سەردانی ئەو ئاوارانەی كرد و ئەوان رایانگەیاند كە خەڵكی تكریتن و ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە و نایشیانەوێت لە كەمپەكاندا بمێننەوە، بۆیە لێرە خانوویان بە كرێ گرتووە.

لای خۆیەوە قایمقامی چۆمان (عەبدولواحید گوانی) بۆ KDP.INFOگوتی، لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ ئەوەی مەبەستی هاتن و زانیاریی تەواو لەو خێزانانە وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار