دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەكی 2000 خێزانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەزگا (عەزیز شێخ رەزا), لە كەمپی دارەشەكران لە هەڵمەتێكدا خۆراك و پێداویستیی بەسەر 2000 خێزانی رۆژئاوای كوردستاندا دابەش كرد.
رۆژی 26/6/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئیغاسەی ئیسلامی, شاندێكی دەزگا بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا), خۆراكی رۆژانەیان بەسەر 2000 خێزانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی دارەشەكران دابەش كرد كە پێداویستییەكانیش برتین لە (برنج, زەیت, دۆشاوی تەماتە, شەكر, شەعریە, نیسك, دەرمان چا), ئەم هەڵمەتەیش چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم خێزانە پەنابەرەكانی رۆژئاوای كوردستان و ناوخۆی عێراق لەو هاوكاریانە سوودمەند دەبن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
