حەمدانییە.. شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا بەردەوامە

هەولێر -تایبەت بە KDP.INFO- بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەكو ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچكەی حەمدانییە شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید هەڵگورد حیكمەت، بە KDP.INFOـی راگەیاند، لە دوێنێوە شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە و دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان شكستێكی گەورە بە چەكداران بهێنن، بەڵام ئەمڕۆ شەڕ دەستی پێ كردووەتەوە.
عەمید هەڵگورد گوتیشی كە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە و نۆی دیكەیش بریندار بوون.
بڵند ئیبراهیم




