پۆلیسی هەولێر كۆمەكی خانەوادەی پێشمەرگە دەكات
__2014_06_26_h0m21s44__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەركی خۆی كۆمەڵێك كەلوپەلی خواردەمەنیی بەسەر خێزانی ئەو پێشمەرگەكاندا دابەش كرد كە لە بەرەكانی شەڕدان.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕائید (كاروان خۆشناو) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر و نووسینگەی باكوور بۆ نەهێشتنی تاوان، لەسەر ئەركی خۆیان كۆمەڵێك كەلوپەلی خواردەمەنییان كڕی و بەسەر خێزانی ئەو پێشمەرگانەدا دابەشیان كرد كە لە بەرەكانی شەڕدا پارێزگاری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن.
(كاروان خۆشناو) گوتیشی كە بەشێك لە خێزانی ئەو پێشمەرگانە باری داراییان لاوازە و پێویستە هەموو لایەك كۆمەكیان بكات، چونكە بە گوتەی ئەو: "دڵسۆزی و شەونخوونی و گیانبازیی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە كە وای كردووە هەمووان لە هەرێمێكی ئارام و سەقامگیردا بژین، بۆیە ئەركی سەرشانمانە كەمێك ئەو بارە سووك بكەین كە لەسەر شانی خێزانەكانیانە".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونیشی كردەوە كە هێزەكانی پۆلیس لە بەرنامەیاندایە لەو كۆمەك و هاوكارییە بەردەوام بن و لە چەند رۆژی داهاتوویشدا سەردانیكردنی خانەوادەی پێشمەرگە و كۆمەككردنیان لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە، درێژەی دەبێت.
ئومێد پشدەری




