٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەمدانییە.. 40چەکداری داعشیش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای مووسڵ، پێشمەرگەیەک شەھید بوو و سێی دیکەیش بریندار بوون، هاوکات40چەکداری داعشیش کوژران.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، غەزوان حامد، بە kdp.info-ی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بەنیاز بوون ساترێک لە گوندی تەوازنی سەر بە ناحیەی نەمروود دروست بکەن کە سەر بە قەزای حەمدانییەیە لە سنووری پارێزگای مووسڵ، بەڵام چەکدارانی داعش لە سنووری ھەردوو گوندی تەوازن و بەلاوات تەقەیان لە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە و دواتر شەڕ دروست بوو و چەند ھاوەنێکیشیان ئاراستەی قەرەقۆش کرد و، بە ھۆیشییەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە راویان نان و شکستیان پێ بردن."

 

غەزوان حامد گوتیشی، لە ئاکامی ئەو شەڕە پێشمەرگەیەک شەھید بوو و سێی دیکەییش بریندار بوون و، لە بەرانبەردا 40چەکداری داعشیش کوژران.

ئەو روونیشی کردەوە، لەئێستادا شەڕەکە وەستاوە و ھێزەکانی پێشمەرگەیش لەئامادەباشیدانە بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پێشمەرگەیەی شەھید بوو، پلەی میلازم بوو بە ناوی تەڵعەت گۆران.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار