٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکەکانی سووریا، داعش لە خاکی عێراقدا بۆردوومان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رەبیعە-تایبەت بە KDP.info-  فەرماندەی لیوای ھەشتی پێشمەرگە لە سنووری رەبیعەی سەر بە پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی سووریا قەزای بەعاجیان تۆپباران کردووە.

 فەرماندەی لیوای ھەشتی پێشمەرگە لە سنووری رەبیعەی سەر بە پارێزگای مووسڵ، ھاشم سیتەیی، بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو فڕۆکەکانی سووریا سنووری عێراقیان بەزاندووە و قەزای بەعاجیان بۆردوومان کردووە کە چەکدارانی داعشی لێیە."

سیتەیی گوتیشی: "بە ھۆی بۆردوومانکردنی قەزای بەعاجەوە، خەڵکی زۆری ئەو ناوچەیە ئاوارەی رەبیعە بوون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار