لە حەمدانییە شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و داعش بەردەوامە

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای حەمدانییە شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستی پێ کردووە و تاوەکو ئێستایش بەردەوامە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەردوو ناوچەی سەلامییە و مەنسوور لە قەزای حەمدانییە کە 10کم لە مووسڵ دوورە، شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستی پێکردووە و هێشتایش بەردەوامە."
سەعید مەموزینی گوتیشی: لە ئاکامی ئەو شەڕەدا خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە ھیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە، بەڵام سێ چەکداری داعش کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




