٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەڵمانیا: حکوومەتی بەغدا شکستی بردووە.. دەبێ گوشاری بخرێتە سەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنجێلا مێرکڵ) ئەمڕۆ چوارشەممە، حکوومەتی عێراقی بە شکستبردوو ناو برد و داوایشی کرد، گوشاری بخرێتە سەر تا ڕا و دیتی سەرجەم پێکهاتەکان لەو وڵاتەدا یەک بخرێن.

(مێرکڵ) لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا جەختی کردەوە کە، حکوومەتی عێراق ساڵانێکە لە کۆکردنەوەی ڕا و دیتی کۆی پێکهاتەکان شکستی بردووە و دەبێ گوشاری بخرێتە سەر تا ئەو کارە بکات کە نەیکردووە.

حکوومەتی نووری مالیکی، بە هۆی سیاسەت و حوکمڕانەتیێکی شکستبردووەوە بە پەڕاوێزخستنی کورد و سوننە و پێکهاتەکانی دیکەدا، لە بەشداریپێکردنێکی ڕاستینەدا، بەرەوڕووی سەرزەنشتکردنی نێودەوڵەتی بووەتەوە.

(ئەنجێلا مێرکڵ) زیاتر گوتی، "پێویستە گوشار بخەینە سەر حکوومەت لە عێراق، تا کۆی پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت،، کە ساڵانێکە نەیکردووە، بۆیە دەبێ گوشارەکان زیاتر بکرێن."

هەواڵی پەیوەندیدار