٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەركووك.. سەرمایەدارێك كوژرا و تەرمەكە و ماڵەكەیشی سووتێنران

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك -تایبەت بە KDP.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك گوتی، دوێنێ ئێوارە لە پارێزگای كەركووك سەرمایەدارێكی توركمانی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا و دواتر تەرمەكەی و ماڵەكەیشیان سووتاند.

ئەو سەرچاوەیە كە پێی باش نەبوو ناوی بڵاو بكرێتەوە، بە kdp.infoـی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی قودس لە نزیك گەڕەكی تسعین، (حاجی محەممەد فاتیح) كە سەرمایەدارێكی توركمانییە لە كەركووك و بەناووبانگە و خاوەن چەند باڵاخانەیەكی گەورەیە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكەی كە تەنیا خۆی لە ماڵەوە بووە و كوشتوویانە، دواتر ئاگریان لە تەرمەكەی و ماڵەكەیشی بەرداوە و سووتاون.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەرییە و بە هۆی سووتانیشەوە، نەزانراوە بە چەقۆ یاخود بە چەك كوژراوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار