سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای كەركووك تیرۆر كرا
__2014_06_24_h22m14s23__BA.jpg)
كەركووك -تایبەت بە KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركووك سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای كەركووك لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە دەستڕێژیگولـلەی لێ كرا و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەحمەد عەسكەری، بە kdp.infoـی راگەیاند، سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی عەسكەریی شاری كەركووك چەند چەكدارێكی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستڕێژی گولـلەیان لە سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای كەركووك (مونیر قافلی) كرد كە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەكەی و لە ئاكامدا دەستبەجێ گیانی لە دەست دا وشوفێرەكەشی بریندار بوو.
ئەحمەد عەسكەری گوتیشی، ئێوارەی ئەمڕۆیش تەرمی سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای كەركووك لە گۆڕستان نێژرا.
بڵند ئیبراهیم




