پێشمەرگە چەكدارانی داعشی لە خانەقین ڕاو نا

جەلەولا -تایبەت بە KDP.INFO- بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەفسەرێكی دیكەی پێشمەرگە لەلایەن چەكداران داعشەوە بە قەناس شەهید كرا و دوو پێشمەرگەی دیكەیش بریندار بوون.
بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە KDP.INFOـی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەكدارانی داعش بە قەناس ئەفسەرێكیان شەهید كرد و دوو پێشمەرگەی دیكەیشیان بریندار كرد.
شێخ جەعفەر گوتیشی، دوای شەهیدكردنی ئەو ئەفسەرە هێزێكی پێشمەرگە چەكدارانی داعشیان ڕاو ناوە و لە ئێستادا دەوروبەری ئەو پێشمەرگانە گیراوە و هێزیان بۆ چووە بۆ ئەوەی پشتیوانییان بكەن.
بڵند ئیبراهیم




