٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگەی باڵای فیدراڵی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -تایبەت بە kdp.info-دادگەی باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی دا. لە بەرامبەردا ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران كێشەی دارایی عێراق چارە ناكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نەجیبە نەجیب، بە kdp.infoـی راگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی باڵا لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە، كێشەی دارایی لە عێراق چارە ناكات، بەڵكوو پێویستە بە شێوەیەكی تەندروست مامەڵە لەگەڵ بواری داراییدا بكرێت و بە یەكسانی پارە بەسەر خەڵكی عێراقدا دابەش بكرێت و خزمەتی عێراقییەكانی پێ بكرێت.

نەجیبە نەجیب گوتیشی، دوای پەسەندكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، هەندێك لایەن بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن تانەیان لەو یاسایە دا و داوایان كرد مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران هەڵوەشێتەوە و دادگەیش ئەو بڕیارەی داوە.

نەجیب زیاتر گوتی، پێویستە لە كاتی دەرچوونی ئەو بڕیارەدا هەموو لایەك پابەندی بن و جێبەجێ بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار