٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کیری دەڵێت، پشتیوانیان بۆ عێراق "بەهێز و بەردەوام" دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری دەرەوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جۆن کیری ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە، پشتیوانیان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق "بەهێز و بەردەوام" دەبێت بۆ شەڕکردن دژبە چەکدارە توندڕۆکان، کە دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری عێراقدا گرتووە.

کیری لەو دیدارەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا ساز درا، دەڵێت، مالیکی پابەندبوونی خۆی بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە مانگی یۆلیۆ-تەممووز ڕاگەیاندووە.

وەزیری دەرەوی ئەمەریکا هاوکات دووپاتی کردەوە کە، واشنتۆن خوازیارە سەرکردە عێراقییەکان حکوومەتێک پێک بهێنن کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم عێراقییەکاندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار