٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەددام لە سلێمان بەگ كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

سەلمان بەگ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی بە KDP.infoـی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانی چەند رۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا، بەرپرسی سەربازیی داعش لە سلێمان بەگ (سەددام توركی) كوژرا.

سەرچاوەكە گوتیشی، ناوبراو لەناو ئەو ڕێكخراوەدا پلەی ( ئەمیر)ـی هەبووە و بەرپرسی سەربازیی چەكدارانی داعش بووە لە بەرەی سلێمان بەگ و دەستیشی لە كردەوە تیرۆریستییەكانی پێشتری ئەو سنوورەدا هەبووە و لە لایەن دادگایشەوە داواكراو بووە.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار