٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارەی یەكەمین كەشتیی نەوتی هەرێم خرایە نێو حیسابی بانكییەوە.. چوارەمین كەشتییش ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەكان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -kdp.info-وەزیری وزەی توركیا تانەر یڵدز ڕایگەیاند، لە دوێنێ شەوەوە دەست بە باركردنی چوارەمین كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە.

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا تانەر یڵدز گوتی، لە دوێنێ شەوەوە دەست بە باركردنی چوارەمین كەشتیی نەوتی كوردستان كراوە و پارەی یەكەمین كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستانیش لە "هەڵك بانك"ـی توركیادا خراوەتە نێو حیسابی كوردستانەوە.

یڵدز ڕوونیشی كردەوە، تا ئێستا سێ كەشتی لە نەوتی هەرێمی كوردستان لە بازاڕەكانی جیهاندا فرۆشراوە و لە دوێنێ شەوەوە دەست بە باركردنی چوارەمین كەشتی كراوە.

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا گوتیشی، پارەی یەكەمین كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستان 97 ملیۆن دۆلارە و چوار ملیۆن دۆلار لەو پارەیە وەكو سوود و مافی ترانزێتكردن گێڕدراوەتەوە و حاڵی حازر 93 ملیۆن دۆلار پارە لە نێو حیسابی كوردستان لە هەڵك بانكی توركیادایە.

جەختیشی كردەوە كە چەندە نەوت هەناردە بكرێت، توركیا ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەكانی دەكات و بۆیشی گرنگ نییە كە ئەو نەوتە بە كێ دەفرۆشرێت، چونكە لایەنی كوردی بۆ خۆی لە رێگەی تەندەرەوە ئەو نەوتە دەفروشێت و توركیا تەنیا دەیگوازێتەوە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار