کیری گەیشتە بەغدا

هەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جۆن کیری ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدا کە مەبەست لێی هاندانی سەرۆکوەزیران نووری مالیکییە لە پێکهێنانی حکوومەتێک زۆرترین لایەن سیاسی لەخۆ بگرێت تا بەرەنگاری لەیاسادەرچوان بکەن کە زۆربەی ناوچەکانی باکوور و هەندێکی ڕۆژئاوای عێراقی داگیر کردوون.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جین ساکی دەڵێت، کیری ئەگەری یارمەتیی ئەمەریکا بۆ عێراق دەخاتە بەر باس و هەروەها سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان هان دەدات تا لە پێکهێنانی حکوومەتێک کە لە بەرژەوەندیی عێراقییەکاندا بێت، پەلە بکەن.




