٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شێرەکەی مالیکی بە 600کەسەوە خۆی رادەستی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info
شێرەکەي ماليکي لە دەست هێزي پێشمەرگەدا.

شنگال-تایبەت بەKDP.info-  ئەمڕۆ دوای شکستھێنانیان لە تەلەعفەر، شێرەکەی مالیکی بە 600کەسەوە خۆی ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش دووبارە قەزای تەلەعفەریان کۆنترۆڵ کردەوە و ھێزە ئەمنییەکانیش شکستیان ھێنا و ھەڵاتن، شێرەکەی مالیکی و600کەس خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد لە شنگال.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەبو وەلید کە بە شێرەکەی مالیکی ناسراوە، لە ئێستادا لای ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار