داعش تەلەعفەری کۆنترۆڵ کردەوە

تەلەعفەر-تایبەت بەKDP.info- ماوەی چەند رۆژێکە شەر لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامە و دواجار داعش توانی دووبارە دەست بەسەر قەزای تەلەعفەردا بگرێتەوە و تەواوی هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراقیش پاشەکشەیان کرد.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بە kdp.infoی راگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ھێزە ئەمنییەکان توانییان ناوچە شیعییەکان کۆنترۆڵ بکەن، ئەمڕۆ جارێکی دیکە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر تەلەعفەردا گرتەوە و لەئێستادا تەواوی ئەو قەزایە لە دەست چەکداراندایە.
وەیسی شنگالی گوتیشی: شەوی رابردوو ھەندێک لە ھێزە ئەمنییەکان ھەڵاتن و ئەم ئێوارەیەیش ئەوانەی کە لە ناو فرۆکەخانەد مابوون، ئەوانیش ڕایانکرد و لەئێستادا بەرەو شنگال دێن و شوێنەکەی خۆیان بە جێ ھێشت و کەوتە دەست چەکدارانی داعشەوە.
بڵند ئیبراھیم




