٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەکدارانی داعش دوو هاوولاتیی شەبەکیان کوشتووە و 26-ی دیکەیشیان ڕفاندوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش، دوو برای شەبەکیان کوشتووە و سوتاندووشیانن و 26-ی دیکەیشیان ڕفاندوون کە لەنێویاندا پێنج برا هەن.

ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، سەلامە خەففاجی بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە، "چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دوو هاووڵاتیی مەدەنیی پێکهاتەی سەبەکیان کوشتووە و دواتر سوتاندوویانن و لە گۆڕستانی کوکجەلی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ناشتوویانن."

خەففاجی هەروەها دەڵێت، "چەکدارانی داعش بێجگە لە کوشتنی دوو هاوولاتی، 26-ی دیکەیشیان ڕفاندوون کە لە پێکهاتەی شەبەکن و لە نێویاندا پێنج برا هەن کە خەڵکی گوندی شەمسیاتی 20کم باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵن."

 

هەواڵی پەیوەندیدار