٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نماییشەكەی هێزی شیعە لە كەركووك زیاد بوو.. سیروان ئەحمەد: دەبێ مالیكی دادگەیی بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانیی خۆی لەبارەی نماییشی هێزی شیعە لە شاری كەركووك دەردەبرێت و ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە دەبێ مالیكی دادگەیی بكرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سیروان ئەحمەد، پشگیری لە قسەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكات كە گوتبووی "دەبێت مالیكی دەست لە كار بكێشێتەوە" و دەڵێت: "نێچیرڤان بارزانی كەسێكی سیاسییە و لە هەڵە سیاسییەكانی مالیكی تێدەگات، بۆیە من پێشووتر گوتوومە مالیكی نە پیاوی سیاسەتە و نە پیاوی دەوڵەتە، بەڵكوو كەسێكی شكستخواردووە، بۆیە ناتوانێت ئەم دۆخەی عێراق چارە بكات و هۆكاری سەرەكی ئەم قەیرانەیش خودی مالیكییە".

گوتیشی: "تا مالیكی بمێنێتەوە، عێراق بەرەو قەیرانی زیاتر دەڕوات، بۆیە دەبێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دوور بخرێتەوە و بدرێتە دادگە".

لەبارەی نماییشی هێزێكی شیعە لە شاری كەركووك كە نیگەرانیی خەڵكی شارەكەی لێ كەوتەوە، سیروان ئەحمەد ڕایگەیاند: "ئەم نماییشە زیادە بوو، مادام هێزی پێشمەرگە هەیە، پێویست بە هیچ هێزێكی دیكە ناكات".

هەواڵی پەیوەندیدار