٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كارەكانی وەزارەتی پەروەردە تەواوكەری كابینەكانی پێشووتر دەبێت وەزیری پەروەردەی كابینەی هەشتەم دەستبەكار بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.INFO-ئەمڕۆ یەكشەممە 22/6/2014 بە ئامادەبوونی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی و وەزیری پەروەردە لە كابینەی حەوتەم د. عیسمەت محەممەد خالید، د. پشتیوان سادق وەكو وەزیری پەروەردەی كابینەی هەشتەم دەستبەكار بوو.

لە سەرتای مەراسیمەكەدا د. عیسمەت محەممەد خالید باسی گرنگیی سێكتەری پەروەردەی لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی قوتابیان و مامۆستایان لە هەرێمی كوردستاندا كرد و جەختی كردەوە كە بۆ هەر راوێژ و پرسێك سەبارەت بە پەروەردە، هاوكار و پشتیوان دەبێت.

وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادق، لە لایەن خۆیەوە سوپاسی د. عیسمەتی كرد و گوتی: كارەكانی وەزارەتی پەروەردە لە داهاتوودا تەواوكەری كابینەكانی پێشووتر دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار