٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی کامەران بەروارى دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 بۆ بنەماڵەی رۆژنامەنووس و هۆزان ڤانى کۆچکردوو، کامەران بەروارى

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و هۆزان ڤان و بەرێوەبەرى رادیۆى دەنگى کرودستان دهۆکمان پێ گەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

کامەران بەروارى، رۆژنامەنووس و هۆزانڤانێکى  دیاری سەر ئاستی دهۆک و هەرێمی کوردستان و بوو ماوەى بیست ساڵە و تادوارۆژەکانى ژیانیشى لە خزمەتى راگەیاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو، بە بۆنەی کۆچی دواییەوە لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامییش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

22-6-2014

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار