دەزگای خێرخوازیی بارزانی یارمەتیی پەنابەرانی كەمپی خازر و ئاكرێی دا
__2014_06_21_h18m12s54__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو خزمەتكردنی ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، رۆژانە یارمەتییە مرۆییەكانی دەگەیەنێتە كەمپی خازر و، چەندین پێداویستیی جۆراوجۆریان بەسەردا دابەش دەكات. هاوكات لە كەمپی ئاكرێ جگە لە دابەشكردنی هاوكاری، پێشانگایەكی شێوەكاریشی كردەوە.
ئەمڕۆ 21/6/2014 لەدرێژەی كارو چالاكییە خێرخوازییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بەردەوامە لە هاوكاریكردنیان و گەیاندنی كۆمەك و یارمەتییە مرۆییەكان، لە هەڵمەتێكدا هەستان بە دابەشكردنی پێداویستیی خۆراك لەوانە (برنج، شەكر، زەیت، ساوار، دۆشاوی تەماتە، خوێ) بەسەر 400 خێزانی ئاوارەی پارێزگای مووسڵ كە ئێستاكە لە كەمپی خازر نیشتەجێ كراون.
لەلایەكی دیكە لە كەمپی ئاكرێ كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا هەستا بە دابەشكردنی خۆراكی رۆژانە بەسەر 300 خێزانی كەمپەكەدا، هاوكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە لە هەمان كەمپ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی UNHCRو نووسینگەی مافی مرۆڤ لە ئاكرێ، هەستان بە كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی و وێنەكێشان كە سەرجەم تابلۆكان وێنای ئێش و ئازارەكانی پەنابەرانیان دەكرد لەسەرانسەری جیهاندا، هاوكات هەمان رۆژ چەندین چالاكی و ئاهەنگ بەڕێوە چوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
