چەکدارە عێراقییەکان ناوچەیەکی سنوورییان کۆنترۆڵ کرد

هەولێر-KDP.info- سەرچاوە ئەمنییەکان ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، چەکدارانی سوننە، شەوی ڕابردوو دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەیەکی سنووری لە نێوان عێراق و سووریادا، بەمەیش سەرکەوتنێکیان لە ناوچەیەکی ستراتیژی بە دەست هێنا، تا لە ڕێیەوە بە ئاسانی چەک و تەقەمەنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بگوێزنەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، دوێنێ هەینی، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، هەڵیانکوتاوەتە سەر قەزای قائیم و هێزە ئەمنییەکانیان لێ وەدەر ناون و بە بیستنی ئەو هەوڵەیش کە چەکداران ئەو شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کردووە، پاسەوانانی سنوور بە پەلە شوێنەکانی خۆیان جێ هێشتووە و داعش شوێنی گرتوونەتەوە.




