ئۆباما: ئەمەریکا هاوکارییشی بکات، چارەی دۆخی عێراقییەکان لە دەست خۆیانە

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت، ئەو قەیرانەی لە عێراق هەیە و بەردەوامە، بەرەنجامی دابەشبوونی تاییفییە کە ڕێی داوە کێشەکان کەڵەکە ببن و چارەسەریش پێوەندیی بە گەل و سەرکردە عێراقییەکانەوە هەیە.
باراک ئۆباما لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنی "ئێن بی سیـ"ـیدا کە دوێنێ هەینی سازی داوە و لە دیمانەکانەکانی پشوویشیدا هەمیش جەختی کردووەتەوە کە هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ عێراق مەرجدار و سنووردار دەبێت.
باراک ئۆباما دەڵێت، درکنەکردن بە مەترسییەکانی کەمینەکان و ئەو ناڕۆشنییەی لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوودا هەیە، عێراقی خستتووەتە بەردەم هەڕەشەوە.
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوونی دەکاتەوە "ئەو هێزانەی کە هەمیشە هەوڵیان دابەشکردنی عێراقە، بەهێزتر بوون و هێزگەلێکیش کە توانای پارێزگاریکردنیان لە عێراق هەیە، لاواز بوون"، زیاتر گوتی "دۆخەکە دواجار پێوەستە بە سەرکردە عێراقییەکانەوە هەیە تا جارێکی دی دۆخی سیاسیی عێراق ئاسایی بکەنەوە."
ئۆباما کە بڕیاری داوە ڕاوێژکارانی سەربازی بۆ عێراق بنێرێ و هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازیی ئاسمانییشی کردووە کە هاوکاتە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی باکووری عێراق لە لایەن سوننەکانەوە و پێشڕەوییان بەرەو بەغدا، هاوکات نەمانی متمانە لە نێوان شیعە و سوننەدا، گرژییەکانی توندتر کردوونەتەوە.




