٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمال قڵێجدارئۆغڵو: جەهەپە پشتگیری لە قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال قڵێجدارئۆغڵو گوتی، جەهەپە جەهەپەی پێشوو نییە و بەوپەڕی هێز و توانای خۆیەوە پشتگیری لە قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد دەكات.

سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) كەمال قڵێجدارئۆغڵو لە میانیبەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیاڵۆگی دیجلە لە دیاربەكر، گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: "جەهەپە وەكو جەهەپەی پێشوو نییە، جەهەپەی نوێ بەوپەڕی هێز و توانای خۆیەوە پشتگیری لە قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد لە توركیا و هەموو پرسەكانی دیكە بە رێگای ئاشتییانە و دیالۆگ دەكات."

 

قڵێجدارئۆغڵو هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە هەوڵ بدرێت قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد و دانوستانەكانی ئەو قۆناخە بخرێنە چوارچێوەیەكی یاساییەوە و هەر دوولا لە چوارچێوەی یاساییدا بە شێوەیەكی شەفاف و كراوە دانوستانەكانیان بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە درێژە پێ بدەن.

ناوبراو گوتیشی كە تا ئێستا جەهەپە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و پرسەكانی دیكەی توركیا چەندین پێشنیاز و پڕۆژەی پێشكەش كردووە، بەڵام پارتی دەسەڵاتدار پێشوازی لەو پێشنیازانە نەكردووە و بە شێوەیەكی یەك لایەنە هەڵسوكەوتی كردووە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار