٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زەنگی مەترسی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی دیكە لێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  ئەندامێكی لێژنەی ئاساییش و بەرگریی عێراق ئاماژە بە مەترسیی درێژەكێشانی ڕەوشی ئێستای عێراق دەكات و، دەڵێت، هیچ بەرچاوڕوونییەك لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆ ئارامكردنەوەی دۆخی عێراق نییە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێژنەی ئاساییش و بەرگری بۆ KDP.infoدەڵێت: "چەند پارێزگایەكی عێراق لە حاڵەتێكی تایبەتدان بەو هۆیەی کە كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعشەوە و ناوچەیەكی كەم نین، بۆیە هەرمەترسییەك لەسەر داڕووخانی ئەمنیەتی ئەو پارێزگایانە بكرێت، زەنگی مەترسی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی دیكە لێ دەدرێت".

گوتیشی: "ئەوە 10 ڕۆژە مووسڵ بە دەست چەكدارانی داعشەوەیە، بەڵام هیچ بەرچاوڕوونییەك لەلان سوپای عێراقەوە بۆ وەرگرتنەوەی نییە، ئەوەش دوو ئاماژە دەردەخەن یا ئەوەتا سوپای عێراق توانای نییە، یا ئەوەتا مالیكی نایەوێت بە هێرشكردنە سەر مووسڵ پشتیوانیی وڵاتان لە دەست بدات، چونكە بە هێرشكردنە سەر مووسڵ هاووڵاتییەكی زۆری سڤیل دەبنە قوربانی".

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار