پەكەكە منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ ئازاد دەكات

هەولێر-KDP.info- رێكخراوی بانگەوازی سوئیسی رایگەیاند كە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە، بڕیار دراوە ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار 16 ساڵییەوەیە بگەڕێندرێنەوە.
رێكخراوی بانگەوازی سوئیس بڵاوی كردەوە كە بۆ گفتوگۆكردن و لێكۆڵینەوە كردن لە
سەر دەنگۆی رفاندنی منداڵانی ژێر تەمەن 18 ساڵ لە لایەن پەكەكەوە، سەردانی قەندیلی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا كۆ بووەتەوە.
ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوە كردووە كە پەكەكە یەك لەو رێكخراوانەیە كە جارنامەی پاراستنی مافی منداڵانی ئیمزا كردووە و بەرپرسانی پەكەكەیش بەڵێنیان داوە كە هەر چەند منداڵی ژێر تەمەن 16 ساڵان لە نێو رەفەكانیاندا بن بیانگەڕێننەوە بۆ باوەشی كەسوكاریان.
پەكەكە هەروەها ئاماژەی داوە كە، بە هیچ شێوەیەك چەك ناداتە دەستی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەژێر 18 ساڵە و نایانەوێ بگەڕێنەوە.
پەكەكە جەختی لەوە كردووە كە لەگەڵ كەسوكاری یەك بە یەكی ئەو منداڵانەدا دادەنیشێت و منداڵەكانیان رازی دەكات كە بگەڕێنەوە بۆ باوەشی خانەوادەكانیان بەڵام ئەگەر هاتوو منداڵەكان نەگەڕانەوە ئەوا ناتوانین بە زۆر بەرێیان بكەینەوە، بەڵام ئەوانەیش كە دەمێننەوە بە هیچ شێوەیەك تا تەمەنی 18 ساڵی تێپەڕ نەكەن چەكیان پێ نادرێت.
هیوا ئەردەلان




