٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساڵی داهاتوو ئوجەلان ئازاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری هاوسەرۆكی هەدەپە سرری سورەیا ئۆندەر رایگەیاند كە، ساڵی داهاتوو عەبدوڵلا ئوجەلان ئازاد دەكرێت.

 جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) سرری سورەیا ئۆندەر لە بارەی بڕیاری دادگای دەستووریی توركیا سەبارەت بە كەیسی دۆزی پلانی كودەتای باڵیۆز گوتی: ئەو بڕیارە بڕیارێكی باشە، بەڵام زۆر دوا كەوتووە و پێویستە ئەو بڕیارە ببێتە رێگەخۆشكەر بۆ سەرلەنوێ دادگاییكردنەوەی هەموو بەندكراوە حوكمدراوەكان بە ئوجەلانیشەوە.

سرری سورەیا ئۆندەر جەختی كردەوە كە لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە یاساییانەدا كە لە توركیا ئەنجام دراون و ئەنجام دەدرن ساڵی داهاتوو عەبدوڵڵا ئوجەلانیش سوودەمەندی ئەو گۆڕانكارییانە دەبێت و ئازاد دەكرێت.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار