داعش چواردە ھاووڵاتیی شیعەیان لە سنووری قەزای تەلەعفەر کوشت

تەلەعفەر-تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لەسەر رێگای نێوان شنگال -تەلعفەر کەمینیان بۆ شیعەکان دانابوو و، ئەمڕۆ 14ھاووڵاتی شیعەیان کوشتووە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بە kdp.info-ی راگەیاند: تاوەکو ئێستا شەڕ لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و چەکدارانی داعش لە ناوچە شیعەکان بەردەوامە و داعش توانیویانە زۆربەی ناوچە شیعەکان کۆنترۆڵ بکەنەوە و نزیک بوونەتەوە لە قەڵاکە و ھێزەکانی پۆلیس لە پێشرەویدانە و جارجاریش بە فڕۆکە چەکدارانی داعش تۆپباران دەکرێن.
وەیسی شنگالی گوتیشی: ئەگەر ھاوکاریی ھێزەکانی پۆلیس بکرێت، دەتوانن دووبارە تەلەعفەر کۆنترۆڵ بکەنەوە، بەڵام ھاوکارییان ناکرێت.
بەپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر راشیگەیاند: ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەسەر رێگای نێوان شنگال-تەلەعفەر بە جلی پۆلیس کەمینیان دانابوو بۆ ئەو ئاوارانەی شیعە کە دەگرێنەوە بۆ تەلەعفەر و دەیانکوژن و تەنھا ئەمڕۆ 14ھاووڵاتی شیعەیان کوشتووە.
بڵند ئیبراھیم




