٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای سلێمانی كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -تایبەت بە KDP.info- سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای سلێمانی یەكەم كۆبوونەوی خۆی ساز بدات.

 سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كاوە عەبدوڵڵا، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: بەپێی نووسراوێكی فەرمیی پارێزگاری سلێمانی، رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەعات 10ـی سەرلەبەیانی، ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ساز دەدات.

كاوە عەبدوڵڵا گوتیشی: بەپێی یاسا پێویستە پارێزگا لە ماوەی 15رۆژدا بانگهێشتی لایەنە براوەكان بكات ئەمڕۆیش لایەنە براوەكانی بۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بانگهێشت كردووە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، تاوەكو ئێستا لایەنەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنەوە دەستیان بە گفتوگۆ نەكردووە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار