٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هیومن ڕایتس وۆچ: پەیەدە پێشێلکاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕێکخراوی هیومن ڕایتس وۆچ ڕایدەگەیەنێت، کوردانی ناوچە کوردستانییەکانی سووریا، بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەگرن و لە ڕفاندن و کوشتنی نەیارانیشیان سڵ ناکەنەوە.

پارتیی یەکیەتیی دیموکرات(پەیەدە) کە باڵێکی پارتیی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)-یە، لە ساڵی 2012-ەوە سێ ناوچە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەبات کە بەم دواییەیش سێ کانتۆنی بە ناوەکانی جەزیرە، کۆبانێ و ئەفرین ئاوا کردوون.

هیومن ڕایتس وۆچ کە کاری داکۆکیکردنە لە مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکیدا کە بەڵگەی سەلمێنەری تێدا خستووەتە ڕوو و، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە دەدات بەوەی کە لە هەرسێ کانتۆنەکەی پەیەدە، چەک بە منداڵ هەڵ دەگرێ و دەیانباتە نێو هێزەکانی پۆلیس و ماڵە سەربازییەکەی(یەپەگە)-ەوە.

ڕاپۆرتەکە هاوکات باس لە هەبوونی گەندەڵی و لاوازیی دادگا و سزادانی زیندانیانی ژێر دەستەڵاتی پەیەدە دەکات کە لە زیندانەکانیدا بەڕێوە دەبرێن.

نەدیم حوری کە بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە لە ڕێکخراوی هیومن ڕایتس وۆچ کە بارەگای سەرەکیی لە ئەمەریکایە، دەڵێت، ئەگەرچی ئەو ناوچانەی کە کورد بەڕێوەی دەبەن بەراورد بە ناوچەکانی دیکە کە شەڕ تێیاندا درێژەی هەیە، ئارامترن، بەڵام هێشتا سەرپێچی و پێشێلکاریی ترسناک هەن و پەیەدەیە کە ناوچەکان بەڕێوە دەبات دەتوانێت ئەو پێشێلکاریانە ڕبگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار