٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی كوتلەكان لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -kdp.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بە شێوەیەكی فەرمی داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران نەكراوە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی خۆی لە هەولێر ساز بدات. ڕوونیشی دەكاتەوە كە هێشتا لایەنەكان لەسەر كۆبوونەوەی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەجیبە نەجیب، بۆ KDP.infoگوتی: "دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 3/4ـی پەرلەمانی عێراقی لە 16/6/2014 پەسەند كرد و بەپێی دەستووریش لە ماوەی 15 ڕۆژدا سەرۆككۆمار یان جێگرەكەی داوا  لە پەرلەمان دەكەن بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، بۆ ئەوەی فەرمان بە ڕاسپاردنی سەرۆكی حكوومەت بكەن".

دەربارەی شوێنی دانیشتنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان كە دەنگۆ هەیە لە هەولێر بكرێت، نەجیبە دەڵێت: "ئەوە دەبێت سەرۆككۆمار بە فەرمی پەرلەمان ڕابسپێرێت، لە حاڵەتێكدا ئێستا ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە و دۆخی ئەمنی ناجێگیرە، دەكرێت ئەو دۆخە لە بەرچاو بیگرێت بۆ پاراستنی ئەمنییەتی دانیشتنی پەرلەمان".

ئەوەیشی خستە ڕوو كە سەرۆكی كوتلەكان لە گفتوگۆ و دانوستاندان بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك.

هەواڵی پەیوەندیدار