٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوا لە مالیكی كراوە بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە.. دووەم كۆبوونەوەی ماڵی جەعفەری بێئەنجام بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -تایبەت بە kdp.info-دووەم كۆبوونەوەی بێئەنجام لە ماڵی ئیبراهیم جەعفەری ساز كرا و تێیدا داوا لە نووری مالیكی كرا بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە و كۆبوونەوەكانیش درێژەیان دەبێت.

لەم بارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كلدوئاشووری یونادم یوسف كەننا كە لە كۆبوونەوەكەدا بەشداربوو، بۆ kdp.infoگوتی: لە كۆبوونەوەكەدا دوو خاڵ باس كران، لەوانە هەموو لایەنەكان پێكەوە لە بەرامبەر تیرۆر بوەستنەوە و خاڵی دووەمیش ئەوە بوو كە خەریكە شەڕی سوننە و شیعە دەست پێدەكات و چۆن رێگری بكرێت شەڕی ساڵی 2007 دووبارە نەبێتەوە.

یونادم گوتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكەدا داوا كرا نووری مالیكی بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە، چونكە كورد و سوننە تێبینییان لەسەر چونیەتیی بەرێوەبردنی دەستەڵات هەبووە و ئەویش هیچ هەڵوێستێكی ئەرێنی نەبوو، بگرە دانیشی بەو هەڵەیەدا نەنا.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتی: باس لە كۆبوونەوەی خولی نوێی  پەرلەمانی عێراق كرا كە پێویستە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك و خوزێر خوزاعییش كە جێگری سەرۆككۆمارە، سوورە لەسەر ئەوەی وادەی كۆبوونەوەكە رابگەیەنێت، چونكە دادگەی فیدراڵی رێگەی پێ نادات دوای بخات.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە كۆبوونەوەكان درێژەیان دەبێت تاوەكو دەگەنە بڕیارێك و وەهایش بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوواد جارێكی دیكە كۆبنەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا د. رۆژ نووری شاوێس و د. بەرهەم ساڵح وەكو نوێنەری كورد بەشدار بوون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار