٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا 59 ئەفسەر دەداتە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

ماردین -KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق (نووری مالیکی) ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی، بە هۆی ڕاکردنیانەوە لە پێگەکانی خۆیان لە شەڕی دژبە چەکدارانی توندڕۆ، 59 ئەفسەر دەدرێنە دادگا.

لیوا قاسم عەتای گوتەبێژی گوتەبێژی سەربازیی مالیکی دەڵێت، ناوی ئەو ئەفسەرانەی کە دەدرێنە دادگا لە تەلەڤزیۆن بڵاو دەکرێنەوە.

ئەم بڕیارە پاش ڕۆژێک دێت لە بڕیارێکی مالیکی بە دوورخستنەوەی چوار گەورەئەفسەری دی و درانیان بە دادگا، بە هۆی ڕاکردنیان لە شەڕی داعش لە مووسڵ کە سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەرپا بوو بە داگیرکردنی لە لایەن داعشەوە کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار