٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆككۆماری پێشووی توركیا تاهەتایە زیندانی کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -KDP.info- دادگەی باڵای توركیا، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ سەرۆككۆمار و سەرۆكی ئەركانی پێشووی سوپای ئەو وڵاتە دەركرد.

لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی كەیسی دۆزی كودەتای 12ـی ئەیلوولدا، دادگەی سزای گرانی ژمارە 10ـی ئانكارا رۆژی چوارشەممە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ سەرۆكی ئەركانی پێشووی سوپای توركیا كەنعان ئەڤرەن كە كودەتای سەربازیی ئەنجام دابوو، دەركرد.

بەپێی بڕیاری دادگەی توركیا، سەرۆكی ئەركانی پێشووی سوپای توركیا و جێگرەكەی تەحسین شاهین قایا كە پێكەوە كودەتایان ئەنجام دابوو و دەستووری بنەڕەتییان وەلاوە نابوو و كەنعان ئەڤرەن خۆی كردبووە سەرۆككۆماری توركیا، بە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی مەحكوم كراون.

لە لایەكی دیكەوە دادگەی دەستووری توركیا لە بارەی كەیسی پلانی كودەتای باڵیۆزەوە بڕیاری خۆی ئاشكرا كرد و بەپێی بڕیاری دادگەی دەستووریی توركیا، دادگەی بەرایی مافی تۆمەتبارانی ئەو كەیسەی پێشێل كردووە، بۆیە تۆمەتبارانی ئەو كەیسە دەتوانن بە شێوەی تاكەكەسی سەردانی دادگەی دەستووری بكەن و داوای ئازادكردنی خۆیان بكەن.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار