ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگە بە ھەڵە دەچێتە ناو چەکدارانی داعش

جەلەولا -تایبەت بەkdp.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتی، ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب بە ھەڵە چووەتە ناو چەکدارانی داعشەوە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد، بە kdp.info-ی راگەیاند: دوێنی ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب به ناوی فارووق عەزیز بە ھەڵە خۆی و پاسەوانەکەی چوونەتە ناو چەکدارانی داعشەوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە و نازانرێت چییان بەسەر ھاتووە.
گوتیشی، ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەوڵی ئەوەدان بزانن لە کوێن بۆ ئەوەی رزگاریان بکەن.
بڵند ئیبراھیم




