٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیکسۆن مۆبیل فەرمانبەرانی لە عێراق کێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق، زیا جەعفەر ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل تەواوی فەرمانبەرانی و کۆمپانیای بی بی-یش 20 لە سەدی فەرمانبەرانیان لە عێراق کێشایەوە کە بەغدا بە پەیامێکی باشی نازانێت.

جەعفەر گوتیشی، کۆمانیاکانی، ئینی، سلومبەرگر، وۆزەرفۆرد و بیکەر هیۆز پلانیان نییە فەرمانبەرانیان بکێشنەوە، ئەمەیش پاش ئەو پێشڕەوییە خێرایەی چەکدارانی توندڕۆ دێت لە ناوچەگەلێکی عێراقدا.

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کێشانەوە و کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی "نامەیەکی ڕازیکەر نییە" بۆ حکوومەتی عێراق و فەرمانبەرانی کۆمپانیاکان دەبێ لە شوێنی خۆیان لەو کێڵگە نەوتیانەی کاریان تێدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار