٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی داوا لە هۆزەکانی عێراق دەکات خۆیان لە "بکوژ"ان بێبەری بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   لە پەیامێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ عێراقییەکانی دا و پێوەست بوو بە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی، داوای لە سەرۆکهۆزەکانی عێراق کرد، خۆیان لەو چەکدارە سوننە توندرۆیانە بێبەری بکەن کە هەفتەیەکە چەند شار و شارۆچکەیەکی عێراقیان کۆنترۆڵ کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی لە پەیامەکەیدا کە تەلەڤزیۆنەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، جەختی لەو داوایەی کردەوە کە ئاراستەی سەرۆکهۆزەکانی عێراقی کرد، تا لەو چەکدارانە دوور بکەوەنەوە کە ئەو بە تاوانبار و بکوژ ناوی بردن، چونکە وەک مالیکی گوتی ئەوان(چەکدارانی توندڕۆ) نوێنەرایەتیی ئەجێندای دەرەکی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار