٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئامرلی شەڕ دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئامرلی-KDP.info-  چەند سەعاتێك پێش ئێستا چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندەكانی ناحیەی ئامرلی كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەب، توركمانی شیعەمەزهەبن و شەڕ لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستان دەستی پێكرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناحیەی ئامرلی بە KDP.infoی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی (داعش) هێرشیان كردە سەر سێ گوندی سنووری ناحیەی ئامرلی، پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە (داعش) لە ئێستادا دەستی كردووە بە بۆردومانكردنی ئەو گوندانە.

سەرچاوە ئەمنییەكە گوتیشی: "لە گوندی (چەرداخلو) هاووڵاتییەك شەهید و یەكێكی تر بریندار بووە".

لەو هێرشە پێچەوانەیەی هێزەكانی پێشمەرگە، لە هێزەكانی (داعش)یش بەدەیان  كوژاو و بریندار هەن كە لەنێویاندا بەپرسێكی سەربازیی (داعش)-ە بە پلەی (ئەمیر).

 تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕ لە سێبەرەوە بەردەوامە.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار