٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوازانیاری لەبارەی شەڕەکەی تەلەعفەرەوە

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-تایبەت بەkdp.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر گوتی، لەئێستادا شەر کەمبووەتەوە و چەند شوێنێک لە باشووری تەلەعفەر لە دەست ھێزە ئەمنییەکاندان.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بەkdp.infoی راگەیاند: لەبەیانییەوە شەڕ لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش کەم بووەتەوە، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان توانیویانە گەڕەکەکانی ماموستایان و سایلۆ و فرۆکەخانە بگرنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای عێراق لە بەغداوە ھاتە ناوچەکە و ھاوکاریی هێزەکانی ناوچەکەی کرد.

وەیسی شنگالی دەربارەی ڕێژەی کوژراو و بریندارەکانیشەوە گوتی، تەنیا سێ تەرمی ھاووڵاتیان و سێ بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شنگال، بەڵام هێشتا ئاماری دروستیان بەردەست نییە.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار